Accessibility links

لە هێرشێـکی خۆکوژیدا لە کابولی ئەفغانستان 5 کەس دەکوژرێن


وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند خۆکوژێک لە بەردەم بانکێکی نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان خۆی تەقاندۆتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 8 کەسی دیکە برینداربوون.

نەجیب دانیش وتەبێژی وەزارەتەکە گوتی هێرشبەرەکە لە بەردەم بانکی کابولدا لە نزیک ناوچەی سەرەکی دیپـلۆماسی لە پایتەخت خۆی تەقاندووەتەوە.

تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند کە لەو کاتەدا ڕوویدا فەرمانبەر و پـۆلیس ڕیزیان گرتبوو بۆ وەرگرتنی موچەکانیان بەر لەوەی جەژنی قوربان.

تاڵیبان زۆر جار بانکەکان دەکاتە ئامانج لە کاتی پـێدانی موچە بۆ سەرباز و پـۆلیس.

ئەم هێرشە نوێترین هێرشە لەو زنجیرە هێرشە خۆکوژیانەی لە کابوڵ ڕوویانداوە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 209 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون و 777 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG