Accessibility links

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت


ڕێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەفغانستانی ڕاگەیاند دوای ئەوەی دامەزراوەیەکی سەر بە دەزگای هەواڵگری ئەفغانستانی کردە ئامانج لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی دوو کەسی دیکە.

تەقینەوەکە هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە داعش بەرپرسیارێتی هێرشێکی ڕاگەیاند کە کردیە سەر بنکەیەکی مەشقی هەمان دامەزراوە کە دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەفغانستانە و بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر خەڵک و دواتر هێرشبەرەکانیش کوژران.

لە بەیاننامەیەکدا دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە داعش ڕایگەیاند ئەو هێرشە بنکەی هەواڵگری ئەفغانستانی کردۆتە ئامانج.

بەرپرسانی ئاسایش لە کابوڵ وتیان تەقینەوەکە دوای ئەوە بووە کە خۆکوژەکە لە دەرگای سەرەکی دەزگای هەواڵگری نزیک بۆتەوە و دواتر خۆی تەقاندۆتەوە، ئاماژەشی بەوەدا کە ئەو هاوڵاتیە مەدەنییانەی بوونەتە قوربانی بەوێدا تێپەڕیون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان نەجیب دانش وتی بەلایەنی کەمەوە پێنج کەس کوژراون و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

جێی ئاماژەیە چالاکییەکانی ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان زیادی کردووە کە لە سەرەتای ساڵی 2015 لە نزیک سنووری پاکستان دەرکەوتن، هەروەها لەمدواییانەدا بەرپرسیارێتی ژمارەیەکی زۆر لە هێرشی خۆکوژییان لە کابوڵی پایتەخت ڕاگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG