Accessibility links

زنجیرەیەک تەقینەوە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان


پۆلیسی ئەفغانستان ڕایگەیاند لە تەقینەوەیەکدا لە کابوڵی پایتەخت لانی کەم دوو کەس کوژراون و 4 کەسی دیکە برینداربوون.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدا ئەنجامدران کە شەقامەکانی پایتەخت قەرەباڵغ بوون، وتەبێژی پۆلیسی کابوڵ فیردەوس فارامارز وتی لە تەقینەوەی یەکەمدا دوو کەس کوژراون و دوو کەسی دیکە برینداربوون، لە تەقینەوەیەکی دیکەدا دوو پۆلیس برینداربوون.

سێیەمین تەقینەوەش لە کابوڵ ڕوویداوە بەڵام هیچ قوربانیەکی لێنەکەوتۆتەوە.

پۆلیس وتیشی لە ویلایەتی باروانی باکووری کابوڵ ئوتومبێلەکانی پۆلیس کراونەتە ئامانج بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە.

لەم مانگانەی دواییدا کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و سیاسییەکان و بەرگریکاران لە مافەکانی مرۆڤ لە ئەفغانستان زیادیکردووە.

سەرەڕای ئەوەی ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هەندێک لەم هێرشانە دەگرێتە ئەستۆ کە حاڵەتێکی ترس و دڵەڕاوکێی لە وڵاتەکەدا دروست کردووە، بەڵام کابوڵ و واشنتن بزوتنەوەی تاڵیبان بە بەرپرس لەو هێرشانە دادەنێن.

لە مانگی 9 وە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دەستیپێکردووە، بەڵام ئەنجامی ئەوتۆیان نەبووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG