Accessibility links

بەرپرسانی ئەفغانی: کۆمەڵیک تەقینەوە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان دەهەژێنێت


دوو بەرپرسی ئەفغانی وتیان کۆمەڵێک تەقینەوە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانیان هەژاندووە بەڵام هێشتا نەزانراوە تەقینەوەکان لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبەوە بوون یاخوود موشەک هەڵدراوە بۆ شارەکە، هەروەها هیچ هەواڵێک نیە لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی یاخوود زیانی ماددی.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان نەسرەت ڕەحیمی وتی " هەواڵی کۆمەڵێک تەقینەوەمان پێگەیشتووە لە بەشی ڕۆژئاوای کابوڵ، لێکۆڵینەوەکانمان دەست پێکردووە."

هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی هێرشەکانی ڕانەگەیاندووە.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان وتی لەوانەیە هێرشبەرەکان گردبوونەوەیەکی شیعەکانیان کردبێتە ئامانج کە بەهۆی ساڵیادی کۆچی یەکێک لە سەرکردەکانیانەوە کۆبوونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG