Accessibility links

ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کابوڵ کاروانێکی سەربازیی ئەمەریکا دەکاتە ئامانج


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو کاروانێکی ئەمەریکی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار سەربازی ئەمەریکی برینداربوون و ژمارەیەکی دیکە بوونەتە قوربانی، ئەمەش دووەمین هێرشە ڕووبەڕووی شارەکە دەبێتەوە لە ماوەی دوو ڕۆژدا.

تاڵیبان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند لەکاتێکدا ڕێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشە خۆکوژییەکەی بەردەم ئەکادیمیای مەشقی سەربازیی ڕاگەیاند کە بووە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە شەش کەس.

وتەبێژی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ئاماژەی بەوەدا ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشاوە بە کاروانێکی ئەمەریکیدا و لە ئەنجامدا چوار سەرباز برینداربوون کە برینەکانیان سووکن، بەڵام وردەکاری دیکەی نەدا.

وتەبێژێکێ ئاسایشی ئەفغانستان کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت چونکە ڕێگەپێدراو نیە قسە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکات وتی نزیکەی نۆ کەس کوژراون و شەش هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG