Accessibility links

لە ئەفغانستان کۆمەڵێک چەکدار دەست دەگرن بەسەر بینایەکدا و تەقە لە هێزەکانی ئاسایش دەکەن


بەرپرسێک وتی کۆمەڵێک چەکدار دەستیان گرتووە بەسەر بینایەکدا کە هێشتا تەواو نەکراوە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و تەقەیان لە هێزەکانی ئاسایش کردووە لە ناوچەیەکدا کە خەڵکانێکی زۆری لێیە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان نەجیب دانش وتی " هێشتا ڕوون نیە ژمارەی چەکدارەکان یاخوود زیانە گیانییەکان چەندن و هەروەها نەشزانراوە ئامانجی هێرشەکە کوێیە."

هێرشەکە دەکەوێتە ناوچەی ئەفشارەوە لە کابوڵ نزیک لە دامەزراوەیەکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانی کە دەزگای هەواڵگری سەرەکی ئەفغانستانە و لە تەنیشتیەوە زانکۆیەکی تایبەتی لێیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG