Accessibility links

سەرۆک وەزیری کەنەدا لە کۆتایی کۆبوونەوە لوتکەکەی ئاسیادا بابەتی مافەکانی مرۆڤ دەوروژێنێت


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوادا باسی لە خراپی ڕەوشی ڕۆهینجیاکان کرد و هەروەها باسی لە کوشتنە نایاساییەکانی ناو فیلیپین کرد ، بابەتی مافەکانی مرۆڤ باسێکی هەستیارە کە پەیوەندیی هەیە بە مافەکانی مرۆڤەوە و سەرکردەکانی وڵاتانی دیکە زۆر نایانەوێت ئەو بابەتە بوروژێنن.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی فیلیپین ڕۆدریگۆ دۆتێرتیدا هیچ فشارێکی نەکردە سەری سەبارەت بەو جەنگەی کە ئێستا لە فلیپین هەیە دژی ماددە هۆشبەرەکان.

بەڵام ترودۆ ئاماژەی بەوەدا کە لەکاتی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ دۆتێرتی لە مانێلا وتوویەتی " مافەکانی مرۆڤ و فەرمانکردن بە یاسا و بەتایبەتی کوشتاری لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسادا بابەتێکن بوونەتە جێی نیگەرانی کەنەدا."

ترودۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " سەرۆک لێدوانەکانی منی لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی هاوڕێیانە و ئەرێنیدا وەرگرتووە."

لەو کاتەوەی لە ساڵی ڕابردوودا دۆتێرتی بۆتە سەرۆکی فیلیپین زیاتر لە 3900 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان کوژراون لە جەنگێکدا کە دۆتێرتی دژی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاندووە. حکومەتەکەشی دەڵێت پۆلیس لە چوارچێوەی بەرگری لە خۆکردندا کار دەکات بەڵام ڕەخنەگران دەڵێن کوشتارییەکان بەبێ لێپێچینەوە ئەنجام دەدرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG