Accessibility links

یونێسکۆ ده‌ڵێت هەر پێنج ڕۆژ یه‌ک ڕۆژنامەوان له جیهاندا ده‌کۆژرێت


ڕێکخراوەی زانستی، په‌روه‌رده و کۆلتووری یونێسکۆ که به‌شێکه له نه‌ته‌وه یه‌ک‌گرتو‌ه‌کان ده‌ڵێت له هه‌ر پێنج ڕۆژدا، یه‌ک ڕۆژنامەوان له جیهاندا به هۆی کاره‌که‌یه‌وه و یان له کاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵدا ده‌کۆژرێت.

یونێسکۆ له بڵاوکراوه‌یێکدا ڕایده‌گه‌ینێت که له ساڵی 2006 تا 2015‌وه به لانی که‌م 827 ڕۆژنامەوان له سه‌رتانسه‌ری جیهاندا کۆژراون و لە مانە لانی که‌م 115 که‌سیان ساڵی پار کۆژراون.

به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ساڵی 2015 دووهه‌مین ساڵی زۆر خوێناوی بۆ ڕۆژنامەوانان له یه‌ک ده‌یه‌ی ڕابردوودا بووه. یونێسکۆ له هه‌مان کاتدا دەڵێت ئه‌م ڕاپۆرتە‌ی نێو‌یەی ئه‌وان ئاماری تۆند و تیژیە باوه‌کان دژی ڕۆژناوان واتهئه‌شکه‌نجه، لێدان و یان ڕفاندن ناگرێته خۆی.

کۆری ڕێز گرتن لە ڕۆژنامەوانان
کۆری ڕێز گرتن لە ڕۆژنامەوانان

به پێی زانیاریه‌کانی ئه‌م ڕاپۆرتە له هه‌ر 213 ڕۆژنامەوانێک که له نێوان ساڵانی 2014 تا 2015 کۆژراون 78 یان له نێو وڵاته عه‌رەبیه‌کاندا کۆژراون. هه‌ر به پێی ئه‎م ڕاپۆرتە، زوۆرینه‌ی ئه‌م کۆژرانه له وڵاته عه‌رەبیه‌کان ده‌ره‌نجامی شه‌ر و ئاڵوزی له وڵاتانێک وه‌ک سووریا، عیراق، یه‌مه‌ن و لیبیایه.

هه‌ر له‌م ماوەیه‌دا، 51 ڕۆژنامەوان له و ڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین و ناوچه‌یزه‌ریای کارائیب، 34 ڕۆژنامەوان له ئاسیا، 27 ڕۆژنامەوان له ئه‌فریقا و 12 ڕۆژنامەوان له له ناوه‌ند و ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرووپا کۆژراون. نزیک به نیوه‌ی ڕۆژنامەوانانی ئانلاینیش که له دوو ساڵی ڕابردوودا کۆژراون، هه‌واڵنێر و ڤێبلاگ نووسانێک بوون که شه‌ری ناوخۆی سوریایان ڕاپۆرت ده‌کرد.

یونێسکۆ دەڵێت عێراق و سووریا کۆشنده‌ترین وڵاتانی جیهان بۆ ڕۆژنامەوانانن و ئۆکراین، ئه‌فغانستان و پاکستان له‌م باره‌یه‌وه له پله‌کانی دوایی دان.

XS
SM
MD
LG