Accessibility links

شانشینی ئوردن ئاگاهی بە واشنتۆن دەدات


وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردون دەڵێت بەرەنجامە مەترسیدارەکانی بە ڕیکس تێڵەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای گوتووە ئەگەر بێتوو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان بە ئۆرشەلیمدا بنێت وەک پایتەختی ئیسرائیل.

ئەیمەن سەفەدی لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت بڕیارێکی لەو شێوەیە دەبێتە مایەی ناڕەزایی و توڕەیی لە جیهانی عەرەبی و جیهانی ئیسلامیشدا و دەشبێتە ئاگر خۆشکەرەیەک بۆ هەوڵەکانی ئاشتی.

وەها چاوەڕوان دەکرێت دانۆڵد ترامپ لەم هەفتەیەدا ئەو ڕاگەیاندنە بدات سەبارەت بە ڕوانینی بەڕێوبەرایەتییەکەی لەسەر ئۆرشەلیم.

جارید کوشنەر، زاوای سەرۆک ترامپ ڕۆژی یەکشەممە وتوویەتی هێشتا سەرۆک بڕیاری خۆی نەداوە و تاووتوێی ئەو دۆسێیە دەکات.

کاربەدەستانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا ئاماژەیان بەوە کردووە وەها چاوەڕوان دەکرێت ترامپ دان بە ئۆرشەلیمدا بنێت وەک پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل.

ئیسرائیل لە شەڕی شەش ڕۆژەی ساڵی 1967 دا کۆنترۆڵی ساری ئۆرشەلیمی کرد.

فەلەستینییەکان ڕۆژهەلاتی ئۆرشەلیمیان دەوێت وەک پایتەختی دەوڵەتەکەی ئایندەیان بەڵام هەرگیز لە لایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە دان بەو داوایەی فەلەستینیەکاندا نەنراوە.

XS
SM
MD
LG