Accessibility links

ئەردەن ماوەی داخستنی دامەزراوە حکومی و وەزارەتەکانی درێژ کردەوە


وتەبێژی حکومەتی ئەردەن وتی داخستنی خوێندنگا و زانکۆ و دامەزراوە حکومییەکان و وەزارەتەکان تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە درێژ کراوەتەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وتەبێژی حکومەتی ئەردەن ئەمجەد عەزایلە وتی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە عومەر ڕەزاز لەژێر ڕۆشنایی " ڕێنمایی و پێشهاتەکان " سەبارەت بە پەتاکە ئەم بڕیارەی داوە.

لە 20 ی مانگی سێدا ئەردەن قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا ڕاگەیاند و کۆمەڵێک ڕێوشوێنی توندی گرتەبەر. ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات ئەردەن یاسایەکی بەپەلەی دەرکرد تیایدا دەسەڵاتیدا بە حکومەت تاوەکو کۆتوبەند بخاتە سەر یاسا مەدەنی و سیاسییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG