Accessibility links

جۆنسن: لە مانگی یەکدا جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکەین


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن بەڵێنیدا لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیا بکاتەوە، هەروەها لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ کۆمەڵێک دەنگدەر وتی هەڵبژاردنە گشتیەکان کە لە 12 ی مانگی دوانزەدا بەڕێوەدەچێت گرنگترین ڕووداوە لەژیانی جیلێکی تەواودا.

جۆنسن وتی " زۆر گەورەییە بۆ من ئەم ژمارە زۆرە لە ئێوە دەبینم لێرە، پێم وایە ئەمە گرنگترین هەڵبژاردنە ئەم جیلە دەیبینێت."

جۆنسن بەڵێنیدا ئەگەر دووبارە وەک سەرۆک وەزیر هەڵبژێردرێتەوە ئەوا بەزووترین کات هەوڵدەدات ڕەزامەندی پەرلەمان بەدەست بهێنێت سەبارەت بە ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

وتیشی " ئەو هەوڵەی دەیدەم بۆ ئەوەیە کە لە مانگی یەکدا جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکەین و کۆتایی بەم نادیارییە بهێنین کە ڕووبەڕووی وڵاتەکەمان بۆتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG