Accessibility links

بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی حەوتووی دابێت سەبارەت بە ئێران بۆ دێمۆکڕاتەکان دەدوێت


بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی، جان برێنەن
بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی، جان برێنەن

هەنگاوەکانی ئەم دواییانەی بەڕیوەبەرایەتی تڕامپ بۆ کەنداو بۆتە مایەی نیگەرانی هەندێک لە یاسادانەران و داوای زانیاری زیاتر لە سەرۆک دەکەن.

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێەتدپرێس دێمۆکڕاتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕیوەبەری پێشووی سی ئای ئەی جان بڕێنەنیان بۆ حەوتووی دابێت بانگهێشتن کردوە کە سەبارەت بە دۆخی ئێران بدوێت لە میانەی ئەو نیگەرانیانەی سەبارەت بە هەنگاوەکانی لە نەکاوی بەڕێوەبەڕایەتی تڕامپ لە هەریمەکەدا لە ئارادایە.

بڕێنەن، کەسێکە ڕاشکاوانە ڕەخنەگری سەرۆک تڕامپە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە رۆژی سێ شەمە خۆ بە خۆ بۆ دێمۆکڕاتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بدوێت، ئەوەش بە گوێرەی هاوکارێکی دێمۆکڕات و کەسێکی تری ئاشنا بە کۆبوونەوەکەی خۆ بە جۆ باسیان کرد. ئەو دوو کەسە بە مەرجێک سەبارەت بە کۆبوونەوەکە دوان کە ناویان نەهێنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ لە ئەم دواییانە دا کەشتی فڕۆکە هەڵگر و سەرچاوەکانی تری لەشکری بۆ هەریمی کەنداو نارد، و کارمەندانی بەشی ناتەنگەتاوی لە عێراق کشاندەوە، ئەوەش نیگەرانی لە نێو دێمۆکڕاتەکان و هەندێک لە کۆمارییەکان لە کۆنگرێس سەبارەت بە ئەگەری شەڕ لە گەڵ ئێران پێک هێناوە.

تڕامپ و برێنەن بە ئاشکرا جیاوازی بوونی ڕوانگەیان بەرامبەر بە یەکتر نیشانداوە، بە تایبەتی سەبارەت بە بابەتی وەک لێکۆڵینەوە لە سەر دەستێتوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦ی زاینی. برێنەن لە ٢٠١٧ دەستی لە بەرپرسایەتی خۆی وەک بەڕێوەبەری سی ئای ئەی هەڵگرت.

بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پێلۆسی داوای لە بەڕێوەبەرایەتی کردبوو سەبارەت بە دۆخ لە ئێران دا بۆ هەموو یاسادانەران زانیاری بدرێت، بەڵام ئەو خانمە گوتی داواکەیان لە سەرەتادا پەسند نەکرا. بەڕیوەبەرایەتی تڕامپ حەوتووی ڕابردوو کۆبوونەوەی بۆ ڕێبەرانی هەر دووک پارتی پێک هێنا و زانیاری نەهێنی بۆ دابین کردن.

XS
SM
MD
LG