وەزیری بەرگری پێشووی ئەمەریکا جیم ماتیس کە بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکاوە لە سوریا دەستی لەکارەکەی کێشایەوە، ڕەخنەی توندی لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ گرت و بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دابەشکردنی وڵاتەکە تۆمەتباری کرد.
ماتیس لە لێدوانێکدا کە لە گۆڤاری The Atlantic بڵاوبۆتەوە دەڵێت " دانۆڵد ترامپ یەکەم سەرۆکە لە ژیانمدا بینیبێتم هەوڵی یەکخستنی ئەمەریکییەکان نەدات. بەڵکو تەنانەت ناشڵێت هەوڵی ئەوە دەدەم. لەجیاتی ئەوە هەوڵ دەدات دابەشی بکات."
ماتیس وتی " بە توڕەیی و بێزارییەوە چاودێری ڕەوشەکەی ئەم هەفتەیەم کردووە." هەروەها پشتیوانی لەو خۆپیشاندەرانە کرد کە داوای " یەکسانی " دەکەن لە مافەکاندا.
سەرچاوە/ فرانس پرێس