سه‌رۆکی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان هه‌وڵ دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوە بەرامبەر بە هەوڵوێستی واشنگتن کە ئورشەلیم وەک پایتەختی ئیسڕایل بە فەرمی دەناسێت، ڕابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بکات، به‌ڵام ڕوون نیه ئه‌توانێت ئه‌و هاوئاهانگیه به‌ده‌ستبێنێت له‌کاتێکدا وڵاتانی ئیسلام دابه‌ش بوونە.
سه‌رۆکی تورکیا که خۆی وه‌ک لایه‌نگری پرسی فه‌له‌ستین ناوده‌بات، تووڕه‌یی خۆی تەنانەت پێش ڕاگەیاندنی بڕیاری سەرۆک دانۆڵد تڕا‌مپ ده‌ربڕی.
ئۆردۆغان گوتی "شاری قودس که فه‌له‌ستینیه‌کان هه‌وڵ دەده‌ن به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی داگیرکراوی بکه‌ن بهپایتهخهتی خۆیان، بۆ مسوڵمانان هیڵی سووره ".
له‌کاتێکدا ترامپ ئه‌م ئاگهداریانه فه‌رامۆش ده‌کات، ئۆردو‌غان داوای له سه‌رۆکی ئێستای ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کرد، کۆبونه‌وه‌یه‌کی لووتکه‌یی له 13ی مانگی 12دا له‌ئیسته‌نبول پێک بێت.
زیا میرال توێژه‌ره‌وه له ناوه‌ندی شیکردنه‌وه‌ی مێژوویی و توێژینه‌وه‌ی کێشەکان سه‌ر به سه‌ربازی بریتانیا به فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند " ئەردۆغان بۆ هاریکاری کاردانه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی هەوڵ دەدات ، به‌ڵام ڕوون نیه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان چۆن ده‌شکێته‌وه، هه‌ر هەنگاوێک به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر ئەردۆغان و تورکیا دەبێت.