Accessibility links

ڕابەری حیزبی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن: دوای ڕووداوەکەی لەندەن پێویستمان بە گفتوگۆیەکی قورس هەیە لەگەڵ سعودییەکاندا


جێرێمی کۆربینی ڕابەری حیزبی ئۆپۆزسیۆنی کرێکارانی بەریتانیا لەمیانەی کەمپینی هەڵبژاردنەکان و دوای هێرشە خوێناوییەکەی لەندەن وتی وڵاتەکەی پێویستی بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی قورس هەیە لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی کەنداودا سەبارەت بە پشتیوانیکردنی ئیسلامی توندڕەو

کۆربین کە هیوادارە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا سەربکەوێت وتی پێویستە هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی بیسەلمێنین هێرشەکەی سەر لەندەن کە بووە هۆی کوژرانی حەوت کەس و برینداربوونی 48 کەسی دیکە دیموکراسیمان لێ تێک نادات.

پێشتر تێریزا مەی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر لەندەن کاردانەوەیەکی توندتری هەبوو دژی ئیسلامییە توندڕەوەکان.

کۆربین وتیشی دەبێت بەها دیموکراسیەکانی بەریتانیا بپارێزین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG