Accessibility links

کۆربین: پارتی کرێکارانی بەڕیتانیا هەناردەی چەک بۆ سعودیە ڕادەگرێت


ڕابەری پارتی کرێکارانی جێرێمی کۆربین
ڕابەری پارتی کرێکارانی جێرێمی کۆربین

ڕابەری پارتی کرێکارانی بەڕیتانیا جێرێمی کۆربین وتی ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەم مانگەدا سەرکەوتوو بێت ئەوا فرۆشتنی چەک بە سعودیە ڕادەگرێت بەتایبەتی ئەوانەی کە لە یەمەن بەکاردەهێنرێن.

کۆربین لە لێدوانێکی کە باسی لە سیاسەتەکانی دەرەوەی پارتەکەی دەکرد وتی " پارتی کرێکاران فرۆشتنی ئەو چەکانە بە سعودیە ڕادەگرێت کە لە شەڕی یەمەندا بەکاردەهێنرێن و کار دەکات بۆ کۆتای هێنان بە شەڕی یەمەن."

لە لێدوانێکیدا لە شاری یۆرک لە باکووری ئینگلتەرا وتی " سیاسەتی نێودەوڵەتی پارتی کرێکاران دامەزراندنی سندوقێک لە خۆدەگرێت بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵگیرسانی ململانێکان بڕی 513 ملیۆن دۆلار دەخاتە وەبەرهێنانەوە بۆ بەهێزکردنی توانا دیبلۆماسی و زیادکردنی چاودێرییەکان لەسەر هەناردەی چەک، ئەمەش بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی بەشدار نەبین لە زیادکردنی ململانێکان وەکو چۆن ئێستا لە یەمەن و ئیسڕائیل و ناوچە فەڵەستینیـیەکان هەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG