هێزه‌کانی ئێران و فڕۆکه‌کانی تورکیا به‌رده‌وامن له بۆردومان کردنی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به مه‌به‌ستی هێرش کردنه سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) و پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی (په‌ژاک).
ڕۆژنامه‌وان هیوا گوڵ محه‌مه‌دی ده‌ڵێت " هێزه‌کانی په‌که‌که به ڕه‌سمی بڕیاریان دا به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئێران ڕابوه‌ستن و به‌ڕسمه‌ی شه‌ڕیان ڕاگه‌یاند".
به‌ڕێز گوڵ محه‌مه‌دی: ئامانجی ئێران گرتنی چیای ستراتیژی جاسوسانه ئه‌مڕۆ سێ جار هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ئه‌و چیایه به‌ڵام به پێی سه‌رچاوه‌کان هێرشه‌کان سه‌ر که‌وتوو نه‌بوون.
له‌م وتووێژه‌دا که هاوکار جانی دیلان سازی داوه هیوا گوڵ محه‌مه‌دی ده‌شڵێت " ئه‌نساڕ ئیسلام له سنوره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئاماده کراون که به‌ره‌و هه‌ورامان ئه‌و شوێنه که پێشتر لێی بوون بگه‌ڕێنه‌وه".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:49 خوله‌که.