Accessibility links

ئەمەریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا


کۆشکی شینی کۆریای باشوور ڕایگەیاند گەورە بەرپرسانی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن چاویان بەیەکتر کەوتووە بۆ باسکردن لە هەڵوێستی کۆریای باکوور و نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا.

کۆشکی شین وتی سەرۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور چۆنگ ئیوی یۆنگ لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ئەیچ ئاڕ مکماستەر و ڕاوێژکاری ئاسایشی ژاپۆن شوتارۆ یاچیدا لە ڕۆژانی 17 و 18 ی مانگی سێدا کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو کۆبوونەوەیەی کە لە داهاتوودا لەنێوان ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون و سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئیندا ئەنجام دەدرێت لەگەڵ کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان کیم جۆنگ ئون سەرۆک ترامپیشدا.

وتیشی هەمووان ڕێکەوتوون لەسەر گرنگی دووبارەنەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو و هەروەها ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە هەفتەکانی داهاتوودا لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG