Accessibility links

ژاپۆن ڕەخنە لە ئەمەریکا دەگرێت


ژاپۆن ڕەخنەی لە سوپای ئەمەریکا گرت سەبارەت بەوەی بەڵێنەکەی خۆیان پێشێلکردووە دوای ئەوەی بەڵێنیاندابوو فڕۆکەکانیان بەسەر خوێندنگەی ئۆکیناوادا نەفڕن کە لە تەنیشت بنکەی سەربازیی ئەمەریکایە لە ژاپۆن، ئەمەش بە ناکۆکییەکی دەگمەن دادەنرێت لەنێوان ژاپۆن و ئەمەریکادا.

جێی ئاماژەیە خوێندنگەکە دەکەوێتە تەنیشتی بنکەی سەربازیی فیوتینما لە دوورگەی ئۆکیناوا لە باشووری ژاپۆن و بۆتە هۆی بێزاربوون لە بوونی ئەمەریکییەکان لە دوورگەکەدا دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا پەنجەرەی کۆپتەرێکی سەر بە هێزی دەریایی ئەمەریکا کەوتە خوارەوە بۆ ناو حەوشەی خوێندنگەکە.

لەو کاتەوە ئەمەریکا بەڵێنیدا چیتر هەوڵ نەدات لە داهاتوودا فڕۆکەکانی بە دەوری یاخوود بەسەر خوێندنگەدا بفڕن.

دوای چەند کێشەیەکی پەیوەندیدار بە فڕۆکەوە لەمدواییانەدا وەکو کەوتنە خوارەوەی پەنجەرەیەک و نیشتنەوەی دوو فڕۆکە بە ناچاری لە مانگەدا، ئەمانە هەمووی بوونەتە هۆی ئەوەی داواکان بۆ داخستنی بەشێک یاخوود هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئۆکیناوا نوێ ببنەوە.

وەزیری بەرگری ژاپۆن ئیستونۆری ئۆنۆدیرا وتی " ئەمە جێی قبوڵکردن نیە. داوا لە ئەمەریکا دەکەین مامەڵەکە لەگەڵ کێشەکەدا بکات."

وتیشی وەزارەتەکەی بەڵگەی ڕوون و ئاشکرای لایە لەسەر فڕینی فڕۆکەکان بەسەر خوێندنگەکەدا، لەو بەڵگانەش گرتە ڤیدیۆیی و سیستمی ڕاداری تێدایە کە داویەتی بە هێزی دەریایی و بە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بڵاویکردوونەتەوە.

هێزی دەریای ئەمەریکاش جەختی لەوە کردەوە کە فڕۆکەکانی خۆیان بەدوور گرتووە لە فڕین بەسەر خوێندنگەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG