Accessibility links

هێزی دەریایی ئەمەریکا و ژاپۆن مەشقی سەربازیی ئەنجام دەدەن


هێزی دەریایی ئەمەریکا و ژاپۆن لەمڕۆوە مەشقێکی سەربازیی دەست پێدەکەن کە تاوەکوو 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

زیاتر لە 14000 سەربازیی ئەمەریکی لە مەشقەکەدا بەشداری دەکەن و هەروەها کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس ڕۆناڵد ڕیگان و کەشتی جەنگی تێکشکێنەری موشەکی یو ئێس ئێس ستێثم و یو ئێس ئێس شافی و یو ئێس ئێس مەستن بەشداری لە مەشقەکەدا دەکەن.

مەبەستی مەشقەکە بۆ زیادکردنی ئامادەیی بەرگریی هێزەکانی ژاپۆن و ئەمەریکایە لەڕێی مەشقە دەریایی و ئاسمانییەکانەوە. مەشقەکە لە ئاوەکانی دەوروبەری ئۆکیناوا ئەنجام دەدرێت.

دوای ئەم مەشقە مەشقێکی هاوبەشی تر دەکرێت لە ڕۆژئاوای زەریای هێمنەوە کە هێزی دەریایی ئەمەریکا و کۆریای باشوور بەشداری دەکەن.

سێ کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی لە مەشقێکی جیادا ڕۆژی یەکشەممە بەشداریان کرد لەگەڵ گەورەترین کەشتی جەنگی ژاپۆنیدا. هەروەها ژاپۆن یەکێک لە دوو گەورەترین کەشتی کۆپتەر هەڵگر و دوو هاوەڵی بەشداری پێکرد لە مەشقەکاندا لە دەریای ژاپۆن و ڕۆژهەڵاتی دەریای چین.

دەرخستنی هێزە سەربازییەکان بۆ ئەوەیە کە فشار بخەنە سەر کۆریای باکوور و پەیامێکی بەهێز بنێرن بۆ پیۆنگیانگ.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG