Accessibility links

سەرۆک وەزیری ژاپۆن لە 16 ی ئەم مانگەدا لە واشنتن لەگەڵ بایدندا کۆدەبێتەوە


سەرۆک وەزیری ژاپۆن یوشیهیدی سوگا

حکومەتی ژاپۆن ڕایگەیاند سەرۆک وەزیری وڵاتەکە یوشیهیدی سوگا لە 16 ی مانگی چواردا لە کۆشکی سپی چاوی بە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەکەوێت.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ژاپۆن پێشتر ئاماژەیان بەوەدابوو کۆبوونەوەکە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بەڵام وتەبێژی حکومەت کاتسونوبو کاتۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت بڕیاردراوە لە 16 ی مانگی چواردا بەڕێوەبچێت تاوەکو هەردوولا بتوانن بەباشی خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.

سوگای تەمەن 72 ساڵ لە مانگی نۆی ڕابردوودا شوێنی سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆن شینزۆ ئابی گرتەوە، لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن تاوەکو ئێستا پێشوازی لە هیچ سەرۆکێکی بیانی نەکردووە لە کۆشکی سپی و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەرجەم کۆبوونەوەکانی لەڕێی ڤیدیۆوە بووە.

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن وتی سەردانەکەی سوگا بۆ واشنتن لەچوارچێوەی " پتەوکردنی هاوپەیمانێتی نێوان ژاپۆن و ئەمەریکادا دەبێت." هەروەها بۆ پتەوکردنی هاریکارییەکانیانە لەپێناو ئەوەی دەریای هیندی و ئەتڵەسی " ئازاد و کراوە " بمێننەوە، هەروەها هەلێکیش دەبێت تاوەکو دوو سەرۆکەکە باس لە کێشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانی کەش و هەوا و دۆسیەی چین و کۆریای باکوور بکەن.

وتەبێژەکە ئاماژەشی بەوەدا سوگا لە کۆتایی سەردانەکەیدا بانگهێشتی بایدن دەکات بۆ ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ کە لە 23 ی مانگی حەوتدا دەست پێدەکات.

XS
SM
MD
LG