Accessibility links

ئابی ڕازی دەبێت لە پەیوەندییدا بمێنێنەوە لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە کۆریای باکوور


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی ئەمڕۆ ڕازی بوو لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیدا بمێنێتەوە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا سەبارەت بە کۆریای باکوور لەگەڵ زیادبوونی کێشەکان لە ناوچەکەدا و داواکردن لە کۆریای باکوور کە خۆی بگرێت

ئابی دوای پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت ڕێز لە هەڵوێستی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵ ترامپ دەگرێت بەوەی کە هەموو هەڵبژاردنەکان لەبەردەستدان کاتێک مامەڵە لەگەڵ کۆریای باکووردا دەکەین.

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا چەند تێکشکێنەرێکی دەریایی ئەمەریکا بەرەو نیمچە دوورگەی کۆریا بەڕێکەوتن کە گومانیان ەوە هەیە چەکی ناوەکی لەو دوورگەیەدا هەبێت و کۆریای باکوور تاقیبکاتەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG