Accessibility links

ژاپۆن هەوڵدەدات ڕێکەوتنە سەربازییەکانی لەگەڵ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا فراوانتر بکات


لەنێوەندی ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ چین و کۆریای باکووردا کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن وتی ژاپۆن هەوڵدەدات فرۆشتنی پێداویستیە سەربازییەکانی بۆ وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زیاد بکات.

ئەم جوڵەیە پلانی سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابیە بۆ زیادکردنی ڕۆڵی سەربازی ژاپۆن و فرۆشی پێداویستیە سەربازییەکانیەتی، بەتایبەتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، کە لەوێ چین فرۆشی چەکەکانی زیادکردووە.

هیدیکی واتانبی بەڕێوبەری دەزگای لۆجیستیکی و تەکنەلۆجیای وەزارەتی بەرگری وتی ڕۆژی پێنجشەممە ژاپۆن لەگەڵ کاربەدەستانی بەرگری وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و تیایدا باس لە پێدانی پێداویستی سەربازی و تەکنەلۆجیا دەکەن.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG