Accessibility links

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور سەردانی ژاپۆن دەکات


سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی وتی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور کانگ کیونگ وا سەردانی ژاپۆن دەکات بەمەبەستی ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا پێش ئەوەی ڕێکەوتنی نێوان دوو وڵاتەکە سەبارەت بە گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری کۆتای پێبێت بەهۆی ململانێ ئابووری و سیاسییەکەی نێوانیانەوە.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتنەکە کۆتای پێدێت و سەرەڕای بڕیاری کۆتای کۆریای باشوور سەبارەت بە بابەتەکە، کانگ هەر سەردانی وڵاتەکە دەکات.

لەلایەکی دیکەوە ڕادیۆی ژاپۆن ئاماژەی بەوەدا کۆریای باشوور بە حکومەتی ژاپۆنی ڕاگەیاندووە بەردەوام دەبێت لە گۆڕینەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکان سەبارەت بە کۆریای باکوور.

کۆریای باشوور لەژێر فشاری ئەمەریکادا ڕازیبوو بە واژۆکردنی ڕێکەوتنێک لەگەڵ ژاپۆندا بۆ گۆڕینەوەی زانیاری سەربازیی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG