وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن وتی پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و کۆریای باشوور لە بارودۆخێکی " زۆر خراپدایە " و تۆکیۆ بەردەوام دەبێت لە داواکردن لە سیئۆل تاوەکو ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەت کە زیانیان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە گەیاندووە.
ڕۆژی سێشەممە ژاپۆن ڕەخنەی لە کۆریای باشوور و ڕوسیا گرت دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی کۆریای باشوور سەدان تەقەی ئاگادارکردنەوەیان ئاڕاستەی فڕۆکەیەکی سەربازیی ڕوسی کرد.
هەروەها ناکۆکییەک هەیە لەنێوان ژاپۆن و کۆریای باشووردا سەبارەت بەو کۆتوبەندانەی ژاپۆن خستوویەتییە سەر هەناردەی کەلوپەلە تەکنیکییەکانی کۆریای باشوور.
گەورە سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن یوشیهیدی سوگا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و کۆریای باشوور لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان، وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە داواکردن لە سیئۆل تاوەکو کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز