Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن: لەگەڵ سیئۆلدا هاوڕاین سەبارەت بە گرنگی ڕۆڵی چین لە بابەتی کۆریای باکووردا


وەزیری دەرەوەی ژاپۆن تارۆ کۆنۆ وتی وڵاتەکەی هاوڕایە لەگەڵ کۆریای باشووردا سەبارەت بە گرنگی ڕۆڵی چین لە بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە موشەکی و ناوەکییەکانی کۆریای باکوور.

ئەم لێدوانەی کۆنۆ دوای کۆبوونەوەکەی هات لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باشووردا.

ژاپۆن و کۆریای باشوور هەوڵدەدەن هاریکارییەکانیان زیاتر بکەن سەبارەت بە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور سەرەڕای ئەو گرژییانەی کە لەمێژە لەنێوانیاندا هەیە سەبارەت بەو ئافرەتە کۆرییانەی کە ناچار کراون لە پێش جەنگی جیهانی دووەم و لە کاتی جەنگەکەدا لە ماڵەکاندا کاری خراپە و نەشیاو بکەن.

بەهۆی ئەوەوە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە سڕکران و هەروەها سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین بەڵێنیدا سەرلەنوێ دانوستان لەسەر ئەو ڕێکەوتنە بکاتەوە کە لە ساڵی 2015 دا لەگەڵ ژاپۆندا واژۆیان کردووە و گەلی وڵاتەکەی زۆر حەزیان بەو ڕێکەوتنە نیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG