Accessibility links

سەرۆک وەزیری ژاپۆن بەنیازە کاربکات بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ڕوسیادا


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی
سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی

سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی بەنیازە کاربکات بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ڕوسیادا، ئەمەش کارێکە کە چەند ساڵێکی زۆرە ڕووبەڕووی بەربەست دەبێتەوە بەهۆی ململانێکانیانەوە لەسەر خاک.

وابڕیارە ئابی لەم مانگەدا لە ڕوسیا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆببێتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی دانوستان کە ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بەو ململانێیانەی هەیانە لەسەر ئەو کۆمەڵە دورگەیەی کە هێزەکانی سۆڤیەت لە دوایین ڕۆژەکانی جەنگی جیهانی دووەمدا دەستیان بەسەردا گرت.

ئابی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی دەیەوێت لەم بارەیەوە تا بتوانێت پێشڕەوی بکات و کۆتایی بەم کێشانە بهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG