Accessibility links

ژاپۆن دەڵێت ڕوسیا پشتیوانی لە پلانەکەی دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران


بەرپرسێکی ژاپۆن وتی دوای کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیری دەرەوە و بەرگری ژاپۆن لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکانیاندا، مۆسکۆ پشتیوانی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕۆڵ بینین لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و تاراندا.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێشوازیی لە یارمەتیدانی سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی کرد لە مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی ئێراندا، ئەمەش دوای ئەوەی ڕادیۆی ژاپۆن ئاماژەی بەوەدا ئابی بیر لەوە دەکاتەوە لە ناوەڕاستی مانگی حەوتدا سەردانی تاران بکات.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن دوای کۆبوونەوەی چوار وەزیرەکە وتی " ژاپۆن و ئێران پەیوەندییەکی کۆنی هاوڕێیەتی بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە."

بەرپرسەکە وتی " بەرپرسانی ژاپۆنی دەڵێن ژاپۆن ئامانجی ئەوەیە ڕۆڵێک ببینێت بۆ سوود وەرگرتن لەم جۆرە پەیوەندییانە. لایەنی ڕوسیش لەبەرامبەردا بە ئەرێنی لێدوانیانداوە."

جێی ئاماژەیە ساڵێک لەمەوبەر سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و هەموو سزاکانی واشنتنی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

لەو کاتەوە بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ فشارەکانی بۆ سەر تاران توندترکردۆتەوە لە هەوڵیدا بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران کە سەرچاوەی سەرەکی ژیانی ئێرانە، ئەمەش لەپێناو ئەوەدا ئێران ناچار بکات بچێتە ناو وتوێژێکی نوێوە سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی.

هەروەها ڕۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن تارۆ کونۆ و وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ کۆدەبنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG