Accessibility links

سیئۆل: ژاپۆن پێی وانیە پیۆنگیانگ گفتوگۆ سیاسییەکانی دەقۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی کات


کۆشکی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور وتی سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی پێی وانیە کۆریای باکوور گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمەریکا و کۆریای باشووردا دەقۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی کات بۆ بەردەوامبوون لە بەرنامە ناوەکیی و موشەکیەکەیدا.

کۆشکی شین لە بەیاننامەیەکدا لە زاری ئابیەوە بڵاویکردەوە " کۆریای باکوور دانوستانێکی فراوانی ئەنجامداوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کۆریای باشووردا و دواتر لەگەڵ ئەمەریکادا. بەپێی ئەم ڕووداوانە پێم وانیە هەوڵبدات ئەم هەلە لەدەست بدات تەنها بۆ بەدەستهێنانی کات."

لە ماوەی ڕابردوودا شینزۆ ئابی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی کۆریای باشوور سوە هوندا کۆبۆوە. سوە سەردانی تۆکیۆ دەکات بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی سەردانەکەی بۆ کۆریای باکوور و ئەمەریکا بە بەرپرسانی ژاپۆنی ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG