Accessibility links

دەزگای کیودۆ: دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆک ترامپ و کیم، ژاپۆن مەشقە بەرگرییەکانی ڕادەگرێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون

دەزگای هەواڵی کیودۆی ژاپۆنی ڕایگەیاند تۆکیۆ بڕیاریداوە ئەو مەشقانە ڕابگرێت کە ئامانج لێیان بەرپەرچدانەوەی هێرشی موشەکی بوو لەلایەن کۆریای باکوورەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کۆبوونەوە لوتکە مێژووییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ئاستی گرژییەکانی کەمکردەوە.

بەرپرسێکی ئۆفیسی ئەنجومەنی وەزیران وتی ڕۆژی هەینی ئۆفیسەکە ڕاگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە مانۆڕە سەربازییەکان.

جێی ئاماژەیە ژاپۆن پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون کرد و وەکو یەکەم هەنگاو ناودێری کرد بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی پیۆنگیانگ، بەڵام لەو کاتەدا وتیشی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور زۆر گرنگ بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG