سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی باری نائاسایی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا هەڵدەگیرێت، ئەوەشی خستەڕوو ژاپۆن لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا سەرکەوتوو بووە لە کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.
لە 14 ی مانگی پێنجدا ژاپۆن هەندێک لە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمکردەوە، لەکاتێکدا کە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا کەم بۆوە، بەڵام حکومەت تۆکیۆ و چوار ناوچەی دیکەی خستبووە ژێر چاودێرییەوە.
بەپێی ڕادیۆی گشتی ژاپۆن تاوەکو ئێستا 16,600 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژاپۆن تۆمارکراوە، هەروەها 839 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز