Accessibility links

ژاپۆن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات گەشت بۆ 73 وڵات نەکەن


وەزیری دەرەوەی ژاپۆن توشیمیتسۆ مۆتیگی وتی ژاپۆن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات گەشت بۆ 73 وڵات نەکەن، یاخود سێیەکی جیهان، ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی ژاپۆن لە هەوڵی ئەوەدایە ڕێگری بکات لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن هۆشیاریدانێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ئەو 73 وڵاتەکە کە هەریەک لە ئەمەریکا و کەنەدا و کۆریای باشوور و چین و بەڕیتانیا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپاش دەگرێتەوە و داوایان لێدەکات گەشت نەکەن بۆ ئەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێدراوە.

مۆتیگی وتی حکومەتەکەی پێدەچێت ڕێگە نەدات خەڵکی ئەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێدراوە بێنە ناو وڵاتەکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG