Accessibility links

بەرپرسێکی ژاپۆنی: ژاپۆن هەوڵی دیبلۆماتی دەدات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی کەنداو


بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن وتی پێویستە لەسەر ژاپۆن و سعودیە و ئیماڕات پێکەوە کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە کەنداو.

لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی چاوی بە ڕابەرانی ئیماڕات کەوت لە ئەبوزەبی. بەرپرسەکە وتی ژاپۆن پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ ئیماڕاتدا هەیە و لەتوانایدا هەیە ڕۆڵێکی دیبلۆماتی ببینێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

گەشتەکەی سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێنج ڕتۆژ دەخایەنێت. لە هیوای ئەوەدا بتوانێت گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە ناوچەکەدا کەم بکاتەوە.

جێی ئاماژەیە ژاپۆن لە سەدا 90 ی هاوردەی نەوتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوەیە، نیگەرانی هەیە لەسەر ئەوەی زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببێتەهۆی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وزەی ژاپۆن. ساڵی ڕابردوو لە مانگی شەشدا کەشتیەکی نەوت هەڵگری ژاپۆنی لە کەنداوی عومان بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشی کرایە سەر، بەمەش ڕەوشی ناوچەکە گرژی تێکەوت و ئاڵۆزتر بوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG