Accessibility links

سی ئێن ئێن : بەڕێوبەری پێشووی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی گەواهی دەدات


سی ئێن ئێن ی ئەمەریکی لە سەرچاوەیەکی نزیک لە بەڕێوبەری پێشووی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵیەوە بڵاویکردەوە جەیمس کۆمی بەنیازە دڵنیایی بداتەوە لەسەر ئەو هەواڵانەی کە گوایە سەرۆک ترامپ فشاری خستبێتە سەری بۆ ئەوەی واز لە لێکۆڵینەوەکانیفڵن و ڕوسیا بهێنیت ئەمەش لەمیانەی گەواهیدانەکەیدا لەبەردەم کۆنگرێس.

لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی پیران لە 19 ی مانگی پێنجدا وتی جەیمس کۆمی لەم مانگەدا لەبەردەم لیژنەکەدا گەواهی دەدات.

سی ئێن ئێن وتیشی پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا گەواهی بدات.

لەمیانەی لەکارلابردنەکەی جەیمس کۆمیدا لەلایەن سەرۆک ترامپەوە ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویان کردەوە کە سەرۆک ترامپ داوای لە کۆمی کردووە واز لە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان مایکڵ فڵن و ڕوسیا بهێنێت.

مایکڵ فڵن ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشوو لە 14 ی مانگی دوودا لەلایەن سەرۆک ترامپەوە لەکارەکەی دوورخرایەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG