Accessibility links

بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژییەوە لە ئەفغانستان 10 کەس کوژران


بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانستان وتیان خۆکوژێک لە شاری جەلالئابادی ئەفغانستان خۆی تەقاندۆتەوە و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە 10 کەس کوژراون، هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئینعام میاخل کوژرانی دە کەسی پشتڕاستکردەوە و وتیشی چوار برینداری دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەرپرسان وتیان خۆکوژەکە لەنزیک بەنزینخانەیەکەوە خۆی تەقاندۆتەوە کە ئەوەش بۆتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە.

ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆ سوهراب قادری وتی " زۆربەی قوربانییەکان منداڵن لە شوێنێکی ئوتومبێل شۆردن کاردەکەن کە نزیکە لە شوێنی تەقینەوکەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG