Accessibility links

کۆمەڵێک چەکدار هێرش دەکەنە سەر بەڕێوبەرایەتییەکی خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان


بەرپرسان وتیان کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر ئۆفیسی بەڕێوبەرایەتی خوێندن لە شاری جەلالئاباد لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و بەرەنگاری هێزەکانی ئاسایش دەبنەوە کە گەمارۆی بیناکەیان داوە.

ئۆفیسی فەرمانڕەوای هەرێمیی وتی دوو تەقینەوەیان گوێ لێبووە لەنزیک شوێنەکەوە و بەلایەنی کەمەوە دوو کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

بەڵام ژمارەیەکی زۆر نەناسراو لە ناو بیناکەدا گەمارۆدراون .

سەرۆکی پۆلیسی جەلالئاباد بە کەناڵی تولۆ نیوزی وت " ڕزگارکردنی گەمارۆدراوەکانی ناو بیناکە ئەرکی سەرەکیمانە."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا ئەمە سێیەمین هێرشی گەورەیە بکرێتە سەر جەلالئاباد کە شارێکی سەرەکییە لە هەرێمی نەنکەرهار.

بەرپرسێکی ئەفغانی وتی ژمارەی قوربانییانی هێرشەکە بەرز بۆتەوە بۆ 10 کوژراو و 10بریندار.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG