Accessibility links

ئیتاڵیا بەنیازە هەندێک لە هێزەکانی لە عێراق بگوازێتەوە بۆ نایجەر


سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا پاولۆ جنتیلۆنی وتی پێشنیاری ئەوە بۆ پەرلەمان دەکات کە هەندێک لە سەربازانی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بگوازێتەوە بۆ نایجەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و تیرۆرەوە.

جنتیلۆنی وتی ئێستا دەکرێت ژمارەی سەربازانی ئیتاڵیا لە عێراق کەم بکرێتەوە کە ژمارەیان دەگاتە 1400 سەرباز دوای سەرکەوتنەکان بەسەر چەکدارە توندڕەوەکان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەفریقا.

جنتیلۆنی لەسەر کەشتی ئیتنا کە بۆ ئەرکی " سۆفیا " بەکاردەهێنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە دەریای ناوەڕستدا و سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە وتی " دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن و وزە و گرنگی خۆمان بدەین بە مەترسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و تیرۆرەوە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەفریقا."

سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا وتی " لە دەستپێکی ئەم وەرزەوە لە مانگەکانی داهاتوودا هەندێک لە هێزەکانمان لە عێراق دەگوازرێنەوە بۆ نایجەر، ئەمە ئەو پێشنیارەیە کە حکومەت پێشکەشی پەرلەمانی دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG