Accessibility links

ئیتاڵیا باکووری وڵاتەکە دادەخات بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا


ئیتاڵیا ڕایگەیاند جموجۆڵی یەک لەسەر چواری دانیشتوانەکەی قەدەغە دەکات لە هەوڵێکدا بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکووری وڵاتەکە.

سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆسێپی کۆنتی فەرمانێکی واژۆکرد کە کاریگەری لەسەر نزیکەی 16 ملیۆن هاوڵاتی باکووری ئیتاڵیا دەبێت، لەوانەش هەرێمەکانی لۆمباردی و 14 هەرێمی دیکەی باکوور. داخستنی باکووری وڵاتەکە تاوەکو 3 ی مانگی چوار بەردەوام دەبێت.

کۆنتی وتی " بۆ لۆمباردی و هەرێمەکانی دیکەی باکووری وڵاتەکە کە ناوەکانیانم نوسیوە، چوون و هاتن بۆ ئەو هەرێمانە قەدەغە دەبێت و هەروەها جم و جۆڵ لەنێو هەرێمەکان خۆشیاندا قەدەغە دەبێت. "

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG