Accessibility links

ئیتاڵیا 71 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە تۆمار دەکات


دەزگای پاراستنی مەدەنی ئیتاڵیا وتی ڕۆژی چوارشەممە 71 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە. لەکاتێکدا ژمارەی توشبووان ڕۆژی چوارشەممە لە 283 کەسی ڕۆژی سێشەممەوە کەمبۆوە بۆ 202 کەس.

دەزگاکە وتیشی کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە ئیتاڵیا گەیشتۆتە 34,114 حاڵەت، بەمەش ئیتاڵیا لە پلەی چوارەمدا دێت لە ڕیزبەندی زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدان لە جیهاندا، لە دوای هەریەک لە ئەمەریکا و بەڕیتانیا و بەڕازیلەوە دێت.

هەروەها کۆی ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتۆتە 235,763 کەس و لە ڕیزبەندی زۆرترین ژمارەی توشبووان لە جیهان لە پلەی حەوتەمدا دێت، لە دوای هەریەک لە وڵاتانی ئەمەریکا و ڕوسیا و بەڕازیل و ئیسپانیا و بەڕیتانیا و هیندستانەوەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG