کۆمسیاری باڵای بودجەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت ئاواتەخوازە کە ئیتالیا پەرە بە حکومەتی نوێ بدات و ئامادەیی بۆ فێربوونێکی زیاتر و گەورەتر هەبێت و ئاگاداری ئەوەش بێت کە کۆمەکی هاوکاری ناوچەکانی ئەوروپا توانای ئەوەیان نیە وڵاتەکە سەقامگیربکەن.
پرۆفێسۆری یاسا جوزێپی کۆنتێ لەهەوڵی ئەوەدایە حکومەتێک پێکبهێنێت لە دوو پارتی جەماوەری ، نیگەرانییەکان لەوبارەیەوە بریتین لەوەی ئایا ئیدارەکەی بۆ چاکسازیکردن لەبواری پشکی بازاڕەکاندا رێوشوێنی تەندروست دەگرێتەبەر.
ئیتاڵیا كە چەند ساڵێكە دۆخی ئابووری باش نییە، دوای هەڵبژاردنەكانی مانگی ئازاری ڕابردوو، ئێستا کەسێکی نوێیان هەڵبژارد. جۆزێپی کۆنتی پارێزەر و مامۆستای بەشی یاسای بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرا، کە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ئیتاڵیا کەسایەتییەکی نەناسراوە و لە جیهانی سیاسەتیشدا هیچ ئەزمون و پێشینەیەکی نەبووە.
دەڵێت بەنیازە چاکسازیی لە دەزگای دادوەرییدا بکات و مامەڵە ئیدارییەکانیش لە دام و دەزگا حکومییەکان ئاسانتر بکات.