ڕۆژنامەی کۆریێری دیلا سیێرای ئیتاڵی لە زاری سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتییەوە بڵاویکردەوە ئەڵمانیا و فەڕەنسا گاڵتە بە ئیتاڵیا و یەکێتی ئەوروپا دەکەن بەوەی کە پەیماننامەیەکی کاریان واژۆ کردووە کە کورسییەکی هەمیشەیی دەدات بە ئەڵمانیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووکاندا.
ڕۆژنامەکە لە کۆنتیەوە بڵاویکردەوە " ئەو دوو وڵاتە تەنها بیر لە بەرژەوەندی نیشتیمانی خۆیان دەکەنەوە."
ڕابەرانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە پەیماننامەیەکی نوێیان واژۆ کرد کە تیایدا ئەڵمانیا وەکو ئەندامێکی هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا قبوڵ دەکات و دەبێتە ئەرکی سەرەکی سیاسی نێوان دوو وڵاتەکە.
کۆنتی وتی " هاوپەیمانەکانمان پێشبینی ئەوە ناکەن لە ئێمە لەسەر مێزەکە بەبێ دەنگی دانیشین و بڕوامان بەو بڕیارانە هەبێت کە ئەوانی دیکە دەریدەکەن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز