Accessibility links

فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئیماڕات و میسڕ و ئەمەریکا و ئیتاڵیا داوای وەستاندنی توندوتیژییەکان دەکەن لە لیبیا


فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئیماڕات و میسڕ و ئەمەریکا و ئیتاڵیا داوایان کرد بەزووترین کات توندوتیژییەکان لە دەوروبەری تەڕابلسی پایتەختی لیبیا ڕابگیردرێن و هۆشیاریاندا لەوەی گروپە تیرۆریستیەکان سوود لەو بۆشاییە سیاسییە وەردەگرن کە لە وڵاتەکەدا هەیە.

ئەو شەش وڵاتە لە بەیاننامەیەکی دەگمەنی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانەکان لە تەڕابلس، هەروەها داوایان کرد بەزووترین کات توندوتیژییەکان ڕابگیردرێن و داوایان کرد بەزووترین کات لایەنەکانی جەنگی لیبیا بگەڕێنەوە سەر پڕۆسەی سیاسیی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لەلایەکی دیکەوە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتیوانیکردن لە لیبیا لە تویتەر وتی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لیبیا غەسان سەلامە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیماڕات شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نهیاندا لە ئەبوزەبی کۆبۆتەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کۆتای هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی لیبیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG