Accessibility links

ئیتاڵیا: فەڕەنسا هیچ بەرژەوەندییەکی نیە لە سەقامگیری لیبیادا


جێگری سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا ماتیۆ سالڤینی بەردەوام بوو لە لێدوانە توندەکانی بەرامبەر فەڕەنسا و وتی فەڕەنسا نایەوێت ڕەوشەکەی لیبیا ئارام ببێتەوە بەهۆی بەرژەوەندییەکانیەوە لە کەرتی وزەی ئەو وڵاتەدا.

سالڤینی وتی " لە لیبیا فەڕەنسا نایەوێت ڕەوشەکە سەقامگیر ببێتەوە لەبەر ئەوەی بەرژەوەندیی هەیە لە نەوتدا و دژی بەرژەوەندییەکانی ئیتاڵیایە."

ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بانگهێشی نوێنەری ئیتاڵیای کرد لە وڵاتەکە، ئەمەش دوای ئەوەی جێگرێکی دیکەی سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا لویجی دی مایۆ فەڕەنسای بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەژاری لە ئەفریقا تۆمەتبار کرد و وتی فەڕەنسا هۆکارە لەوەی کە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەران لە ئەفریقاوە هەڵدێن بۆ ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG