Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا: ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا جێی قبوڵکردن نیە


وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لویجی دی مایۆ وتی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا دژی کوردەکان لە سوریا " جێی قبوڵکردن نیە " و داوای کرد بە زووترین کات شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگیرێن.

دی مایۆ لە کۆنگرەیەکدا لە ڕۆما وتی " وەکو حکومەتێک پێمان وایە هێرشەکەی تورکیا جێی قبوڵکردن نیە و سەرکۆنەی دەکەین. چونکە لە ڕابردوودا کردەوەی سەربازی هەمیشە بۆتە هۆی تیرۆری زیاتر."

وتیشی " داوا دەکەین بە زووترین کات ئەم هەڵمەتە ڕابگیردرێت کە ژیانی گەلی سوری خستۆتە مەترسییەوە کە چەند ساڵێک لە ئازاردا دەژین."

لەلای خۆیەوە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان هەڕەشەی ڕەوانەکردنی پەنابەرانی سوریای کرد بۆ ئەوروپا کە ژمارەیان دەاگاتە 3.6 ملیۆن پەنابەر، ئەمەش ئەگەر ئەوروپا کردەوە سەربازییەکەی تورکیای وەکو داگیرکردن لە قەڵەم بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG