بەپێی تیمەکانی فریاکەوتن کەوتنەخوارەوەی تەلەفریکێک لە کۆمەڵگەی گەشتیاری ستریزا لە ناوچەی بیمۆنتی باکووری ئیتاڵیا لەسەر لێواری دەریاچەی مادجۆری بووە هۆی گیان لەدەستدانی 13 کەس و برینداربوونی دوو کەسی دیکە.
تیمەکانی فریاکەوتن وتیان بەهۆی ئەم کارەساتەوە 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە لە بارودۆخێکی مەترسیداردان و بە فڕۆکە گواستراونەتەوە بۆ تۆرینۆ، بریندارەکانیش دوو منداڵی تەمەن نۆ ساڵ و پێنج ساڵن.
هەمان سەرچاوە لەماوەی ڕابردوودا وتی 12 کەس بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی ژێرخانی ئابووری ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەدا پێدەچێت هۆکاری کەوتنەخوارەوەکە پچڕانی کێبڵێک بووبێت لەبەشی سەرەوەی تەلەفریکەکە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس