سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتی لە ناوچەکانی دەوروبەری جەنەوا باری نائاسایی ڕاگەیاند دوای ڕووخانی پردێک کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 39 کەس و ڕێڕەوی سەرەکی نێوان شارەکە و باشووری فەڕەنسای بڕی.
کۆنتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی دوای داوای بەرپرسانی ناوخۆ بڕیارەکەم ڕاگەیاندووە.
هەروەها ڕەخنەی لە کۆمپانیای ئۆتۆستراد گرت کە سەر بە گروپەکانی ئاتڵانتایە لە میلانۆ و پردەکە بەڕێوە دەبات.
وتیشی کۆمپانیاکە بەرپرسە لە پاڕێزراوی پردەکە و حکومەت چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات سەبارەت بە کارەساتەکە و بەپێی ئەنجامەکان بڕیار دەردەکات.هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری گواستنەوەی ئیتاڵیا وتی پێویستە کۆمپانیا بەرپرسەکە غەرامەیەکی زۆر بکرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز