Accessibility links

ئیتاڵیا 683 حاڵەتی گیان لەدەستدانی دیکەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکرد


دەزگای پاراستنی مەدەنی ئیتاڵیا ڕۆژی چوارشەممە وتی کۆی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزبۆتەوە بۆ 7503 کەس دوای ئەوەی 683 حاڵەتی نوێی دیکەی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، ئەم ژمارەیەش کەمترە بەبەراورد لەگەڵ ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە ڕۆژی سێشەممەدا.

ڕۆژی سێشەممە لە ئیتاڵیا 743 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 602 حاڵەت و ڕۆژی یەکشەممە 650 حاڵەت و ڕۆژیشەممە 793 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراون.

دەزگای پاراستنی مەدەنی ئیتاڵیا وتی کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا لە 69176 کەسەوە بەرزبۆوە بۆ 74386 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG