Accessibility links

ئیتاڵیا: ڕزگارکردنی 2500 کۆچبەر لە ماوەی سێ ڕۆژدا


پاسەوانی کەنار دەریای ئیتاڵیا ڕایگەیاند لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 2500 کۆچبەر لە ناو دەریادا ڕزگارکراون.

وتیشی نزیکەی 1100 کەس بە 9 بەلەم ڕزگارکران و بردران بۆ کەنار دەریای لیبیا و 1360 کەسی تریش لە دوو ڕۆژی دواتردا ڕزگارکران.

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند لەدەستپێکردنی ساڵی نوێوە زیاتر لە 10700 کۆچبەر بە ڕێگای ئاوی گەیشتوون کە ئەو ڕێژەیەش سێ هێندەی هەمان کاتی ڕێژەی ساڵی پارە.

ماتهێڵدە ئۆڤیلاین ی وتەبێژی سەرکەشتی ئەکواریۆس کە کەشتییەکی فریاکەوتنە لەلایەن ڕێکخراوەکانی ئێس ئۆ ئێس و پزیشکانی بێ سنوورەوە ڕابەرایەتی دەکرێت وتی " بارودۆخەکە لە هەموو کاتێکی تر خراپترە."

شایەنی باسە ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی ئێجگار زۆر کۆچبەر کە نزیکەی180 هەزار کەس دەبوون بە بەلەم گەیشتنە ئیتاڵیا و زیاتر لە 5000 کەسی تریش لە دەریای ناەڕاستدا خنکان، لە ساڵی 2015 ەوە زیاتر لە 1.5ملیۆن کەس کۆچییان کردووە بۆ ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG