Accessibility links

ئیسڕائیل پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات سەبارەت بە نیشتەجێـیەکان


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا کرد سەبارەت بەوەی واشنتن چیتر نیشتەجێـیەکانی ئیسڕائیل لە بەشی ڕۆژئاوای فەڵەستین بە نایاسایی نازانێت، ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونی فەڵەستینییەکان کە دەڵێن ئەوە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی " بڕیارەکەی ئەمەریکا ئەو هەڵە مێژووییە ڕاست دەکاتەوە " و داوای لە وڵاتانی دیکەش کرد هەمان هەڵوێستیان هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس وتی بڕیارەکەی ئەمەریکا " تەواو دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG