Accessibility links

چوار ملیۆن کەس لە ئیسڕائیل ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێدراوە


وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل ڕایگەیاند زیاتر لە چوار ملیۆن کەس لە ئیسڕائیل یەکەمین بەشە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە، هاوکات زیاتر لە 2,6 ملیۆن کەس هەر دوو بەشە ڤاکسینەکەیان پێدراوە.

هەڵمەتی بەرفراوانی پێدانی ڤاکسینەکە لەو وڵاتەدا بەرپرسانی ئیسڕائیلی هاندا کاتێک دیاریبکەن بۆ کردنەوەی وڵاتەکە و دووبارە کردنەوەی چێشتخانە و مەلەوانگەکان، ئەمەش دوای ئەوەی وڵاتەکە سێ جار داخستنی گشتی ڕاگەیاندووە.

ڕۆژی دووشەممە وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز وتی " بەرەو ئەوە دەچین دووبارە وڵاتەکە بکەینەوە، بەڵام لەسەر بنەمای : ڤاکسینەکە وەربگرە، ئینجا دەتوانیت بچیتە ژوورەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG